به‌غدا.. پێنج موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ر


نەتەوە  |   22:05:27 2020-01-26  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌، پێنج موشه‌كی كاتیوشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ پێنج موشه‌كی جۆری كاتیوشا هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.


هاوكات به‌هۆی ئه‌و موشه‌كانه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌هێرشێكی ئه‌مریكادا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا كوژران، چه‌ندین جار به‌ موشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.





loading...