بە فەرمی بڕی موچەی ئه‌م كه‌سانه‌ دیاریكرا


نەتەوە  |   21:39:02 2020-01-26  |   (190) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی كار بە فەرمی مووچەی كرێكارانی كەرتی تایبەتی دیاریكرد و بڕیاریدا مووچەكه‌یان له‌ 280 هەزار دینار كەمتر نەبێت و بەپێی ئەزموون و شارەزاییش مووچەكە زیاد دەكرێت.
A+    A-

 

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی رێكخستنەوەی كارو شێوازی كاركردنی كرێكاران لە كەرتی تایبەت، لە كۆبوونەوەیەكدا چەند بڕیارێكی دەركرد، كە بەپێی مووچەی مانگانەی كرێكار لە كەرتی تایبەت لە یەكەم مانگدا بڕی 280 هەزار دینار دەبێت.


وەزارەته‌كه‌ بڕیاریشی داوە جگە لەوەی، كە كرێكارێك لە یەكەم مانگدا مووچەكەی 280 هەزار دینار دەبێت، دواتر بەپێی ماوەی كاركردن و شارەزایی لە پیشەكەی خۆی مووچەكەی زیاتر دەكرێت بەجۆرێك بۆ هەر ساڵێك بڕێك پارە لە مووچەكەی زیاد دەبێت و شارەزابوون لە پیشەكەشی ئەمەش بڕێك پارە وەك دەرماڵە زیاد دەكرێت بۆ كرێكارەكە.


وەزارەتی كار هه‌روه‌ها بڕیاری داوه‌ هەر كاتێك كۆمپانیا یان شوێنێك لە كەرتی تایبەت گرێبەستی كاركردن لە گەڵ كرێكارێك واژوو دەكات، پێیوستە ئەو كۆماپانیا و شوێنی كارە دەستەبەری کار بۆ كرێكارەكە بكەن بۆ ئەوەی لە دوای 25 ساڵ كاركردن بۆ كرێكارەكە بە خزمەت ئەژمار بكرێت كە بڕی لە 5% لە كرێی كارەكە و بڕی لە 12% لەلایەن كۆمپانیاكە بۆ كرێكارەكە ئەژمار دەكرێت كە دواتر كۆی گشتی پارەكە بۆ كرێكارەكە دەگەڕێتەوە.
 





loading...