بۆ یه‌كه‌مجار ئیسرائیل رێگه‌ده‌دات هاوڵاتیانی سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن


نەتەوە  |   20:19:48 2020-01-26  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ یه‌كه‌مجار ئیسرائیل رێگه‌ده‌دات، هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌پێی چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاریه‌ ده‌رعی، وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل روونیكردۆته‌وه‌، هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ گه‌شتی حه‌ج یان كاری بازرگانی ده‌توانن له‌مه‌ودوا سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن.


وتیشی، پێویسته‌ هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بانگهێشتنامه‌ و مۆڵه‌تی چونه‌ ژوره‌وه‌ی سعودیه‌یان پێبێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر هاوڵاتیانی مسوڵمانی ئیسرائیل ده‌یانتوانی به‌پێی مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت یان به‌ پشت به‌ستن به‌ پاسپۆرتی دووه‌م به‌شداری له‌ مه‌راسیمی حه‌جدا بكه‌ن.
 





loading...