هەواڵ عوسمان له‌باره‌ی پێکهێنانی ژیانی هاوسەری نوێ دێته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   14:44:54 2020-01-26  |   (140) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد و هاوسەری كۆچكردوو پشتیوان بەدەوی "هەواڵ عوسمان"ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس دووباره‌ هاوسەرگیری ئەو دەکەن.
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی دووباره‌ هاوسه‌رگیری كردنی بڵاوكرایه‌وه‌، لە چاوپێکەوتنێک لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئینستاگرام، هەواڵ عوسمان ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوەو لە قسەکانیدا دەست بۆ وێنەیەکی هاوسەری کۆچکردووی پشتیوان بەدەوی رادەکێشێت و دەڵێت:"دوای ئەو ژیانی هاوسەری پێکناهێنمەوە".


دەشڵێت: " نازانم ئەوانە کێن ئەو قسانە دەکەن، ئەوانە نەیاری من و دوژمنی منن".


دوو ساڵ لەمەوبەر هاسەرەی هەواڵ عوسمان، "پشتیوان بەدەوی" کە هونەرمەندێکی دیاری کوردستان بوو کۆچی دوایی کرد.


 





loading...