زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتوو


نەتەوە  |   18:08:40 2020-01-24  |   (236) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابوردوو، به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت: له‌ دوای 7ی مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی مووچه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی پێنج شه‌ممه‌  23ی كانوونی دووه‌می 2020 پرۆسه‌ی دابشكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی رابوردوو كۆتاییهات، كه‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانی تر چه‌ند رۆژێك زووتر دابه‌شكردنی مووچه‌ كۆتایی پێهات".


وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت ئه‌ویش به‌هۆی كێشیه‌ك بوو له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداو هێرشه‌كانی كوشتنی قاسم سلێمانی و موشه‌كبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌مریكا".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "مانگانه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراقیش له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵنیایی پێداوین".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌موو مانگێك پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ له‌ رۆژانی 3 بۆ 4ی مانگ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم و مانگی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر كاتێك پاره‌ی داهاتی نه‌وت خرایه‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌زاره‌تی داراییش لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرێت و وردبینی له‌ لیسته‌كان ده‌كات و له‌ دوای 7ی مانگاوه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم مانگانه‌ به‌ پاره‌ی داهاتی نه‌وت كه‌ بڕه‌كه‌ 317 ملیار دیناره‌و پاره‌كه‌ی به‌غداش كه‌ بڕه‌كه‌ی 453 ملیار دیناره‌و له‌گه‌ڵ بڕێكی تر له‌ داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.
 





loading...