رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌


نەتەوە  |   14:10:03 2020-01-24  |   (172) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پرسی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خێزان و منداڵ و بڕوانامه‌ بۆ به‌شێك له‌ موچه‌خۆران بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ناره‌وا هه‌ڵمه‌تێك كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رێز وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ به‌ستنی بروانامه‌ و ده‌رماڵه‌ی خێزان و منداڵ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ هێزه‌كانی ٨٠ و ٧٠ شه‌وه‌ (فه‌رمانده‌ی گشتی ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستانه‌)، بۆیه‌ هه‌ر رێنمایی و بریارێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوریه‌وه‌ ده‌رچوبێت په‌یوه‌ست به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ نه‌كراوه‌. 


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:


ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ناره‌وا هه‌ڵمه‌تێك كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رێز وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ به‌ستنی بروانامه‌ و ده‌رماڵه‌ی خێزان و منداڵ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی بخه‌ینه‌روو:
١- به‌ریزان سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ هێزه‌كانی ٨٠ و ٧٠ شه‌وه‌ ( فه‌رمانده‌ی گشتی ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستانه‌)، بۆیه‌ هه‌ر رێنمایی و بریارێك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوریه‌وه‌ ده‌رچوبێت په‌یوه‌ست به‌;هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری به‌رێزیان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ نه‌كراوه‌. وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و رێنمایی و بریارانه‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌رنه‌چوون و واژۆی وه‌زیری دارایی و ئابوری ئێستایان له‌سه‌ر نیه‌ و پێشنیاری ئه‌و نه‌بوه‌، كه‌ به‌رێزیان له‌ ١٠-٧-٢٠١٩ ده‌ست به‌كاربوه‌.
بۆیه‌ دواكه‌وتنی به‌شێك له‌ داخوازیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزانه‌و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بوه‌، هه‌ركاتێكیش كه‌ریگه‌ریه‌كانی قه‌یرانی دارایی تێپه‌ریین ئه‌وا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دۆخی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و باری موچه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
٢- جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردستان له‌وه‌ دڵنیاو ئاگادار بن كه‌ به‌شی زۆری داهاتی كوردستان له‌ خزمه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ٨٠ و ٧٠ دایه‌.
٣- به‌شێكی به‌رچاو له‌ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌كانی ٨٠ و ٧٠ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ری داعش به‌هاوكاری و پشتیوانی ته‌واوی وه‌زیری دارایی و ئابوری چاره‌سه‌ركراون به‌ شاهیدی به‌رێز وه‌زیر و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
تێبینی: ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌، وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و دانه‌براوو پارتیزان بوه‌، بۆیه‌ پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت.
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
 





loading...