دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەكاركەوت  


نەتەوە  |   20:52:05 2020-01-23  |   (120) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق به‌فه‌رمی راگرتنی كار و بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەهۆی خانەنشینبوونی قازییەكی راگه‌یاند. 
A+    A-

 

بەهۆی خانەنشینبوونی قازییەكی دادگای باڵای فیدڕاڵی و نەبوونی ڕێژەیی یاسایی پێویست، بۆ بڕیاردان ئەنجومەنی باڵای فیدراڵی عیراق دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە و ناتوانێت بڕیاری بدات.


له‌وباره‌شه‌وه‌ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە نوسراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، بە هۆی ئەوەی قازی فارووق سامی لە ئەنجومەنەكەیان خانەنشین بووە، چیتر ڕێژەیی یاسایی بۆ كۆبونەوەكان لە ئەنجومەنەكە تەواو نابێت و ناتوانن بڕیار بدەن.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، بۆ چارەسەركردنی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەكە،كە خانەشینبووە، هیچ دەرچەیەكی دەستووری و یاسیایی نیە .





loading...