رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌م موچه‌یه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   20:38:59 2020-01-23  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزووی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

نەبیل حەمەساڵەح، بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاکات لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاندوه‌، "بەڕێوەبەری سەرجەم ئەو قوتابخانە و خۆێندنگەیانە ئاگادار دەکەینەوە، کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ڕۆژی یەکشەممە ۲٦/۱/۲۰۲۰ سەردانی هۆبەی ژمێریاری پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ".


بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاکات لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "مووچەکە هی مانگی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ یە".
 





loading...