یاریزانێك نهێنییه‌كی مێسی ئاشكراده‌كات


نەتەوە  |   20:16:39 2020-01-23  |   (167) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریزانی بارسێلۆنا "جان كلیێر تۆدیبۆ"، نهێنییه‌كی نێو مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ مێسی ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

تۆدیبۆ، كه‌ ئێستا به‌ خواستن بۆ یانه‌ی شاڵكێی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌كات، له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی ماركا، ئاشكرایكردووه‌، "ئێمه‌ له‌ بارسێلۆنا هه‌موومان ئه‌وه‌مان ده‌زانی، كه‌ نابێت له‌ مه‌شقه‌كاندا به‌ توندی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و دووچاری پێكانی بكه‌ین، بۆیه‌ هه‌موومان له‌ مه‌شقه‌كاندا به‌ وریاییه‌كی زۆره‌وه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بووینه‌وه‌".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، " زۆر شت له‌ مێسی فێربووم، چه‌ند جارێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ودا هه‌ڵخلیسكاوم، به‌ڵام سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاری پێنه‌گه‌یه‌نم".


جیچی باسه‌ تۆدیبۆ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 1.5 ملیۆن بۆ یانه‌ی شاڵكێ یاریی ده‌كات.


 





loading...