له‌باره‌ی چه‌ند جۆره‌ ده‌رمانێكی سروشتی هۆشداری ده‌درێت


نەتەوە  |   17:25:04 2020-01-23  |   (355) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دامه‌رزاوه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمان، له‌باره‌ی چه‌ند جۆره‌ ده‌رمانێكی سروشتی، هۆشدارییه‌ك بۆ هاووڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020، دامه‌رزاوه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمان، له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی بەرهەمی سروشتی، بەرهەمی ساختە و مەترسیدار بە هاونیشتمانییان دەفرۆشرێت". رونیشكراوه‌ته‌وه‌، لەڕووی زانستییەوە، بەئامانجی پاراستنی سەلامەتیی نەخۆش، نەخۆشییە ئەندامی و دەروونییەکان پێویستە بە ڕێکاری زانستی چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش نەخۆش دوای پشکنینی زانستی، تاقیگەیی، تیشکی و فیزیکی لەلایەن پزیشکی تایبەتمەندەوە، چارەسەر وەردەگرێت.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، پزیشکی دەرمانساز، لەڕێی ڕەچەتەی پزیشکییەوە دوای وردبینیکردن، دەرمان دابەش دەکات، چونکە دەرمان کاریگەری لەسەر تەندروستیی بەکارهێنەر دروست دەکات، بۆیە وەرگرتن و دابەشکردنیشی دەبێت لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ئەنجام بدرێت".


دامه‌زراوه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمان باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بەداخەوە، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بازرگانییەکی مەترسیدار و قەدەغەکراو بەڕێوە دەچێت، تێیدا بۆ چارەسەرکردنی لاوازیی سێکسی، قەڵەوی، کێشکەمی و چەندین نەخۆشیی دیکە، بەرهەمی ساختە ڕێکلامی بۆ دەکرێت و هاونیشتیمانییانیش بە کۆمێنت، یان لەڕێی ئۆنلاین دەیانکڕن، بێ ئاگا لەوەی ئەو بەرهەمانە ساختە و مەترسیدارن".


هۆشداریشی به‌ هاوڵاتیان داوه‌، بۆ پاراستنی تەندروستیتان، خۆتان لە کڕینی دەرمان و بەرهەمی دەرمانسازی بەشێوەی ئۆنلاین بەدوور بگرن.
 





loading...