وەزارەتی دارایی دوو بڕیاری نوێی ده‌ركرد


نەتەوە  |   13:53:56 2020-01-23  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم دوو بڕیاری دەركرد، یەكێكیان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژی مامۆستایان و ئەوی تریش سه‌باره‌ت به‌ گێڕانەوەی قەرزی ئاسانكاری بانكیە.
A+    A-

 

لە بڕیاری یەكەمدا كە رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22/1/2019 واژۆ كراوە، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتەكە رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ڕێنماییەك كێشەی خەرجكردنی كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی باخچەی ساوایان چارەسەر كرد.


هاوكات له‌ بڕیارەكەی دیكه‌دا، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرای كردووه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی پەیوەست بە گێڕانەوەی قەرزی ئاسانكاری بانكی دەركرد.
 





loading...