ریال مه‌درید به‌هره‌مه‌ندێكی تری به‌رازیلی به‌ده‌ستده‌هێنێت


نەتەوە  |   18:05:23 2020-01-22  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی، ریال مه‌درید سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندێكی به‌رازیلی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلامینگۆ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن.
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوه‌، ریال مه‌درید هێرشبه‌ری لاوی به‌رازیلی لینكۆڵن ده‌گوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌.


به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، لینكۆڵن جارێ له‌ ریزه‌كانی فلامینگۆ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریال مه‌درید رابگه‌یه‌ندرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ پێویسته‌، له‌ هاتنی هه‌ر ده‌سته‌واره‌یه‌ك بۆ یاریزانه‌كه‌، به‌رپرسانی ریال ئاگه‌داربكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێشینه‌ی هه‌ر گرێبه‌ستێكردنێك بۆ ریال مه‌دریده‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئاداری ساڵی 2018 فلامینگۆ گرێبه‌ستی لینكۆڵنی تاوه‌كو 2023 نوێكرده‌وه‌، كه‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 54 ملیۆن یۆرۆیه‌.


جێی باسه‌ له‌ساڵانی رابردوودا یانه‌ی ریال مه‌درید سێ یاریزانی لاوی به‌رازیلی هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ (ڤینسیۆس جۆنیۆر، رۆدریگۆ و به‌م دوایانه‌ش رینێر خیسۆس).


 





loading...