حكومەت مووچەیەكی مانگانە بۆ بێكاران دەبڕێتەوە


نەتەوە  |   21:12:14 2020-01-21  |   (152) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار دەدات، بڕێك پارە وەك مووچەی مانگانە بۆ بێكاران ببڕێتەوە.
A+    A-

 

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌ بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، "ئەمڕۆ سێ‌شەممە 21/1/2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، مووچەی مانگانە بۆ 900 هەزار كەس ببڕێتەوە، كە بڕەكەی مانگانە 175 هەزار دینارە".


هه‌روه‌ها "ڕەزامەندی دراوە لەسەر هەمواری بڕگەی (6)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (340 ی ساڵی 2019)، كە بریتیه‌ له‌ بڕینەوەی مووچەیەك بۆ 900 هەزار كەس لە بێكاران و ئەوانەی توانای كاریان نییە، بڕی مانگانەكەش تەنیا 175 هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك".


مه‌رجی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ پێدانی ئەو مووچەی مانگانەیە به‌مشێوه‌یه‌یه‌، كه‌ دەبێت ئەو كەسە بەپێی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی، لەچوارچێوەی هێڵی هەژارییەوە بێت.





loading...