پێشكەشكارێكی دیاری كورد لەهاوسەرەكەی جیابوەوە


نەتەوە  |   20:58:47 2020-01-21  |   (246) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشکەشکاری ناسراوی كورد "هونەر مزوری" جیابونەوەی له‌ هاوسەرەکەی راگەیاند و ده‌ڵێت: "ھیوای بەختێکی باشتری بۆدەخوازم".
A+    A-


هونەر لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "دوای ساڵك و دوومانگ چاوم بەیوسفەكەم كەوت دوای ئەوەی سێ پارێزەر بەهەموو هەوڵ و هیمەتێكیان هەوڵیاندا، كە من نەی بینم". 


باسی له‌وه‌شكردووه‌، "بەداخەوە ئەگەر بەپێی یاسا بچێت دەبێ سەبری ئەیوبت هەبێ و دڵی یەعقوبی هەبێت، بابەگیان كۆڵم نەدا تا لیقای تۆ"، هاوکات جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی راده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت" هیوای بەختێكی باشتری بۆدەخوازم".


جێی باسه‌ هونەر مزوری لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ەو سەرەتای دەرکەوتنی لەکاری ڕاگەیاندن لە کەناڵی کوردستان تیڤی بوو، لە ئێستاشدا لەکەناڵی جەزیرەی قەتەری کار دەکات.


 





loading...