هه‌رێم.. نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجام درا


نەتەوە  |   18:08:43 2020-01-21  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێم نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجام درا، كه‌ گورچیله‌كانی له‌كاركه‌وتبوو.
A+    A-

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناوازه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سینگ و ده‌ماره‌كانی خوێن بۆ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 60 ساله‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بریتی بوو له‌ دانانی ده‌مارێكی ده‌ستكرد بۆ نه‌خۆشێك، كه‌ هه‌ردوو گورچیله‌ی له‌ كاركه‌وتبوو پێویستی به‌ شوشتنی گورچیله‌كان هه‌بوو و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی تیمی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری ئه‌نجامدرا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.
 





loading...