ته‌نیا به‌ پیاز چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی بكه‌


نەتەوە  |   20:04:38 2020-01-20  |   (200) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پیاز یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی، كه‌ بە هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵ و چه‌ندین كانزای دیكه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بێت بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك.
A+    A-

 

پیاز به‌تایبه‌ت پیازی سوور، رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ دوو مادده‌ی (كوارستین و ئانتۆسیانینی) تێدایه‌، كه‌ كاریگه‌رن له‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ریخۆڵه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵ، بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رگری له‌و نه‌خۆشییه‌ به‌ سووده‌.


ریشاڵ به‌ ئارامی له‌ گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا به‌ ئارامی بڵاوببێته‌وه‌، هاوكات رێژه‌ی كاربۆهیدرات كه‌ یه‌كێكە له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، له‌ پیازدا كه‌مه‌.


پیاز رێگریش ده‌كات له‌ نه‌خۆشی كۆڵۆن و كارنه‌كردنی رێخۆڵه‌كان و قه‌بزبوون.





loading...