بەرهەم ساڵح بەشداری داڤۆس دەکات 


نەتەوە  |   19:44:51 2020-01-20  |   (120) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بەشداردەبێت و وتارێکیشی لەبارەی رەوشی عێراق دەبێت.
A+    A-

 

بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22/1/2020 کاتژمێر 18:00 وتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەکەریا، پێشکێشکاری سی ئێن ئێن چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەکرێت.
بەشداریکردنی سەرۆککۆماری عێراق لەکاتێکدایە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لە کۆڕبەندەکە بەشدارن. 
رۆژی سێشەممە 21/01/2020، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس لە شارۆچکەی داڤۆس لە رۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبکات.
 





loading...