دوو جۆر دەرماڵە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج دەكرێت  


نەتەوە  |   20:03:05 2020-01-19  |   (189) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم داوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ده‌كات، دەرماڵەی بڕوانەمە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت.
A+    A-

 

لەنووسراوێكدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم باسی له‌وه‌كردووه‌، ڕێژەی دەرماڵە لەمووچەی بنەڕەتی لە100% بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا، بەڕێژەی لە75% بۆ ماستەر، 45% بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و 35% بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم خەرج بكرێت.


هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دەرماڵەی لە 25% بۆ بڕوانامەی ئامادەیی و لە15%ش بۆ ئەو دەرچووانەی هەڵگری بڕوانامەی ناوەندی و خوار ناوەندین خەرج بكرێت، سەبارەت بە دەرماڵەی "پایە" ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، "25% بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و 20% بۆ بەرپرسی بەش و 15% بۆ بەرپرسی هۆبە خەرج بكرێت”.
 





loading...