هه‌مووان باسی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   18:10:56 2020-01-19  |   (149) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هانی موجتەهیدی" له‌گه‌ڵ بڵاوكرده‌نه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی و كچه‌كه‌ی به‌ هه‌وادارانی ده‌ڵێت: چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن.
A+    A-

 

هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە شۆخ و شەنگەکەی بڵاوکردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی، "من و کچەکەم نارین بەشدارین لە فیلمی نوێی دەرهێنەر تورەجی ئەسڵانی، لەگەڵمان بن چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن".


هاوكات وێنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و به‌شێكی زۆریان پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه‌، كامیان خۆیه‌تی؟ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی زۆر شێوه‌ی هانی ده‌دات، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: باوه‌ڕ ناكه‌ی خاوه‌نی كچێكی وه‌ها گه‌وره‌ بێت.


جێی باسه‌ هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک".
 





loading...