لەبارەی ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   14:20:33 2020-01-19  |   (177) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی لێژنەی کشتوکاڵ له‌پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت بەشەپارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بە هۆکاری سیاسی وەستێندراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵیش بڕە پارەکە وەکو 2019 لە یاسای بودجە جێگیرکراوە.
A+    A-

 

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز رایگەیاندوه‌، "تائێستا پارەی بەشە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014-2015-2016 لای حکوومەتی عێراق ماوە، هۆکاری راگرتنیشی سیاسیە نەک دارایی چونکە کاتی خۆی وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە پارەیەی خستووەتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی بەڵام بە فەرمانی عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق پارەکە بۆ جووتیارانی هەرێمی نەنێردرا".


وتیشی: "ساڵی رابردوو تەواوی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 جێگیرکرا، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی شەقام و خۆپیشاندەران عادل عەبدولمەهدی نەیتوانی ئەو پارەیە رەوانەی هەرێم بکات".


له‌وته‌ی ئەو ئەندامەی لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق، "بەهۆی ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێت پڕۆە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات، بۆیە هەمان پڕۆژە یاسای 2019 بۆ ئەمساڵیش کاری پێدەکرێت و هەمان ئەو بڕە پارەیەی تێدا جێگیر کراوە کە 575 ملیار دینارە، هیوادارین حکوومەتی داهاتوو ئەو مافە بۆ جووتیارانی کوردستان بگەڕێنێتەوە".
 





loading...