بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت 


نەتەوە  |   20:10:32 2020-01-17  |   (554) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كەرتی تایبەت راده‌گه‌یه‌نێت و بڕی موچه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (فیردۆس) بۆ یەك كەس لە ڕەگەزی (نێر).


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هەلی كارەكە بۆ كاری مەندوبیە و بە مووچەی (٣٥٠) هەزار دینارە و بە پێی زیاد فرۆشتنی مووچەكەی زیاد ئەكات و كاتی كار كردن (٨) كاتژمێرە بە مەرجێك دانیشتوی شاری كەلار بێت و شارەزایی كاری مەندوبی هەبێت.
 





loading...