مێسی بیری رۆناڵدۆ ده‌كات


نەتەوە  |   20:09:10 2020-01-15  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی "لیۆنێل مێسی"، له‌ لێدوانێكی نوێدا باسی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالیی یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌كات.
A+    A-

 

لیۆنێل مێسی له‌ لێدوانێكدا بۆ به‌ تۆڕی هه‌واڵی DAZNی، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌های كریستیانۆ كرده‌وه‌و جارێكی تر دانی به‌وه‌دا نا، كه‌ رۆیشتنی رۆناڵدۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر لالیگاوه‌ هه‌بووه‌.


ده‌شڵێت: كاتێك رۆناڵدۆ له‌ ریال مه‌درید بوو، یارییه‌كان جیاواز بوون، یارییه‌كانمان له‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌میشه‌ یاری جوان و جیاوازن، به‌ڵام به‌ بوونی رۆناڵدۆ جیاوازتر و جوانتر بوو، به‌ بوونی رۆناڵدۆ یارییه‌كانی ریال مه‌درید به‌هێزتر بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ رابردوو".


وادیاره‌ مێسی بیری رۆناڵدۆی كردووه‌، كه‌ له‌ هاوینی ساڵی 2018 ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی به‌ره‌و خولی ئیتالی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه‌ كرد، ململانێی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌ نزیكه‌ی 10 ساڵی خایاند.





loading...