بۆ یه‌كه‌مجار هانی وێنەی کچەکەی بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   13:52:50 2020-01-15  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هانی موجتەهیدی" بۆیەکەم جار وێنەی کچەکەی بڵاوکردەوە و هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد.
A+    A-

 

هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە شۆخ و شەنگەکەی بڵاوکردەوە، هه‌وادرانیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوەی ڕووخساری زۆر لەخۆی دەچێت تووشی شۆك بوون.


جێی باسه‌ هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک".
 





loading...