نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە 


نەتەوە  |   13:33:31 2020-01-15  |   (120) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حکوومەتی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم کرد.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوه‌، ڕۆژی سێشەممە ١٤/١/٢٠٢٠، حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد، "ئێمەش پارەکەمان داوەتە وەزارەتی دارایی".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خێرا دەکات.


جێی باسه‌ بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێردرێت.

 





loading...