ژالیا سیروان دەبێتە پێشکەشکاری ئه‌م کەناڵه‌


نەتەوە  |   19:08:55 2020-01-13  |   (272) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان وێستگەیەکی نوێی کارکردنی لە کەناڵی ڕووداو ڕاگەیاند.
A+    A-

 

ژالیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه‌، دەبێتە پێشکەشکاری ئەو کەناڵە، دەشڵێت" هەڵبژاردنی ڕووداو یەکێک دەبێت لە ئەو کارانەی کە هەمیشە شانازی پێوە دەکەم، لە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە پڕۆگرامێکی تەواو جیاواز و پڕ سوود من خزمەت بە کۆمەڵگەکەم دەکەم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەمیشە لەگەڵم بوون، ئەمە تەنها دەستپێکە، خەونەکان دەبنە ڕاستی".


به‌پێی زانیارییه‌كان پڕۆگرامەکەی ژالیا سیروان بەناوی (کێش رێکی) دەبێت، کە تییدا بەشداربوانی پرۆگرامەکە دەخرێنە نێو سستمێکی خۆراکی و وەرزشی سێ مانگەوە بۆ ئەوەی کیشی خۆیان داببەزێنن.


جێی باسه‌ ژالیا لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ وەک شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٧ لەبەر ئەوەی ھیچ ڕێوڕەسمێکی فەڕمی بۆ ھەڵبژاردنی شاجوان ئەنجامنەدرا، پۆستەکەی بۆ درێژ کرایەوە.
 





loading...