دابەشکردنی مووچە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   13:53:21 2020-01-13  |   (172) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو. 
A+    A-

 

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 20ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیار بوو له‌  19ی مانگ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی دواخستنی مووچه‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌یان دواكه‌وتووه‌. 





loading...