"سندوقی خانه‌نشینی پاره‌ی تێدانه‌ماوه‌"


نەتەوە  |   19:50:08 2020-01-12  |   (428) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، سندوقی خانه‌نشینی هه‌رێم هیچ پاره‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12/1/2019 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێشنیازی دروستكردنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینیان كرد و باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ سندوقی خانه‌نشینی هیچ چاره‌نووسێكی دیار نییه‌.


ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا وتی: له‌ ساڵی 2006وه‌ به‌ یاسای په‌رله‌مانی كوردستان سندوقی خانه‌نشینی كوردستان دامه‌زراوه‌، كه‌ %6ی هه‌موو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گلدراوه‌ته‌وه‌ و خراوه‌ته‌ ئه‌و سندوقه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانی دارایی بوو بۆیه‌ پاره‌ی ئه‌و سندوقه‌ به‌تاڵكراوه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 9 یاسای خانه‌نشینی هه‌ن كه‌ ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كه‌ین، ده‌شیانه‌وێت له‌ رێگه‌ی یاسای چاكسازییه‌وه‌ ژماره‌ بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست بكه‌ن، تاوه‌كو له‌ رێگه‌یه‌وه‌ هه‌موو پاره‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران به‌ خانه‌نشینی و پاشه‌كه‌وه‌ته‌وه‌ بخرێته‌ ئه‌و ژماره‌ بانكییه‌وه‌.
 





loading...