لە ئێران دژ بە حکومەت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت


نەتەوە  |   12:53:49 2020-01-12  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی تاران و چه‌ند شارێكی تری ئێران دوای چەند کاتژمێرێک لە داننانی سوپای پاسدارانی ئێران بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا، خۆپیشاندانیان سازکرد.
A+    A-

 

بەشێکی بەرچاو لە دانیشتووانی تاران لەبەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیر خۆپیشاندانیان سازکرد، هه‌روه‌ها خۆپیشاندانەکان ئەسفەهان، رەشت و چەند شارێكی دیکەی گرتەوە و "مردن بۆ درۆزن" یەکێك لە درووشمەکانی خۆپیشاندەران بوو، ئه‌ویش وەک ئاماژەیەک بۆ شاردنەوەی راستیی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.


له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دۆناڵد ترەمپ بە دوو تویتی وەرگێڕاو بۆ زمانی فارسی، لەلایەک پێشوازیی لە خۆپیشاندانەکان کرد و لەلایەکی دیکەشەوە هەڕەشەی لە حکومەتی ئێران کرد و رایگەیاند، "حکومەتی ئێران دەبێت رێگە بە کۆمەڵانی مافەکانی مرۆڤ بدات چاودێریی رەوشەکە بکەن و راپۆرت لەسەر راستییەکانی خۆپیشاندانەکانی گەلی ئێران بنووسن".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "نابێت کۆمەڵکوژییەکی دیکە بەسەر خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکاندا بهێنرێت و ناشبێت ئینتەرنێت دابخرێت، جیهان تەماشاتان دەکات".
 





loading...