خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ 


نەتەوە  |   12:38:23 2020-01-12  |   (125) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارای هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
A+    A-

 

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: سبەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، ده‌شڵێت: "بەهۆی هەندێك بابەتی هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوت".


هاوكات به‌پێی خشته‌یه‌ك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 13/1/2020، موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دیوان و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه‌ش موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 وه‌زاره‌ته‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15/1/2020 موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری خه‌رج ده‌كرێت.
 





loading...