لە مزگەوتێک تەقینەوە روودەدات و 10 کەس دەکوژرێن


نەتەوە  |   19:54:48 2020-01-10  |   (123) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەکاتی نوێژی ئێوارە لە شارێكی پارێزگای بەلوچستان لە مزگەوتێک تەقینەوەیەک روویدا، بەپێی سەرچاوەكانیش بەهۆی تەقینەوەکەوە لانیکەم 10 کەس کوژران.
A+    A-

 

لەکاتی نوێژی ئێوارە لە شاری کویتەی سەر بە پارێزگای بەلوچستان لە مزگەوتێک تەقینەوەیەک روویدا، بەپێی میدیاکانی پاکستانیش، بەهۆی تەقینەوەکەوە لانیکەم 10 کەس کوژران و 16 کەسی دیکەش برینداربوون، كه‌ لەناو کوژراوەکاندا ئیمامەکە و بەرپرسێکی پۆلیس هەن.


تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکە لەئەستۆ نەگرتووە، بەرپرسانی ئەمنی پاکستانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 





loading...