وردەكاری ڕێكخستنەوەی پلەی وەزیفی و مووچە ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   19:00:11 2020-01-10  |   (212) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ كەسێك، كە بە مافی خۆی پلە و پایەی لە حكومەتی هەرێم وەرگرتبێت مافی نافەوتێت و ئەوانەی شایستەی دارایی ئەم وڵاتەیان بە نایاسایی وەرگرتووە ڕێكدەخرێتەوە.
A+    A-

 

هڤیدار ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی خەڵك ڕایگەیاندوه‌، لە پڕۆژە یاسای چاكسازی، كە بڕیارە بەم نزیكانە لە پەڕلەمان خوێندنەوەی بۆ بكرێت، هیچ كەسێك، كە بە مافی خۆی پلە و پایە و شایستەی دارایی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت بێت مافی نافەوتێت.


ناوبراو ده‌شڵێت: ئەوەشی بە نایاسایی شایستەی دارایی یان پلە و پایەی وەرگرتووە پلە و پایەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و شایستە داراییەكەشی بۆ ڕێكخرێتەوە، بەڵام لێی وەرناگیرێتەوە، ئەو پایەی بەنایاسایی پێدراوە لێی وەردەگیرێتەوە، بەڵام مووچەكانیان نابڕێت.


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، لەدوای دەرچوونی ئەم یاسایە ئیتر گەلێك كێشە لە حكومڕانی هەرێم چارەسەر دەبێت، ئیتر لەمەبەدوا كەسێك ناهێنن هەر لەخۆوە بكرێتە ڕاوێژكار یان بەڕێوەبەری گشتی یان هەر پۆستێكی پلە باڵا، تەنها بە مەرجی ئەوەی پێویستە پسپۆڕ یان ئەزمونێكی باشی لەو بوارەدا هەبێت.
 





loading...