عادل عەبدولمەهدی داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات


نەتەوە  |   18:31:36 2020-01-10  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، داوا لە وەزیری دەرەویە ئەمریكا دەكات هێزەكانیان لە وڵاتەكە بكشێننەوە.
A+    A-

 

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كردووە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانیەكان، ئامادەكاریەكانیان بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق دەستپێبكەن.


هاوكات عادل عەبدولمەهدی سەركۆنەی ئەو هێرشانەشی كردووە، كە لە ئەنبار و بەغدا كرانە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق ناوی بردوون و باسی لەوەكردووە، كە بەغدا هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی وڵاتان.


لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش جەختی لە رێزگرتنی وڵاتەكەی لەسەروەری عێراق كردۆتەوە و پەرۆشی واشنتۆنی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دوولایەنە خستوەتەڕوو.
 





loading...