ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   16:11:34 2020-01-10  |   (148) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیار وایە له‌ رۆژی یەکشەممەی داهاتووه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی دەست بكات بە دابەشکردنی مووچە.
A+    A-

 

هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هیچ خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووەو ئەم پرۆسەیەش چەند رۆژێک لە وادەی خۆی دواکەوتووە، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان پارەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە کراوە بۆ دابەشکردن.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ رۆژی یەکشەممە ۱۲/۱/۲۰۲۰ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ئەگەریش هەیە هەمان رۆژ مووچەی یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ -یش دابەشبکرێت.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ دابەشکردنی مووچە چەند ڕۆژێک دواکەوتووە، بەڵام لە وادەی خۆی کۆتای پێدێت، کە ۲٦ی مانگە.





loading...