شازادە هاری و میگان مارکل لە شاهانەی بەریتانیا جیابوونەوە 


نەتەوە  |   14:56:01 2020-01-10  |   (151) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شازادە هاری و میگان مارکل بڕیاریاندا رێگەی خۆیان بگرنەبەر و لە شاهانەی بەریتانی جیاببنەوە.
A+    A-

 

شازادە هاری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نووسیویەتی" دوای چەندین مانگ لە کاردانەوەو گفتوگۆی نێوخۆیی، بڕیارماندا ئەمساڵ گۆڕانکارییەک ئەنجامبدەین".


ده‌شڵێت: "دەمانەوێت هەنگاوێک بەرەو دواوە بنێین لە ئەندامییەتیمان لە شاهانەی بەریتانیا و کار بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی دەکەین"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاری و میگان راوێژیان بە هیچ کەسێک لە ئەندامی شاهانەی بەریتانی نەکردووە بۆ جیابوونەوە لە شاهانەی بەریتانی.


هاوكات کۆشکی بەکینگهام، کە شاژن ئێلیزابێس سەرکردایەتی دەکات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بابەتی ئەو ژن و مێردە ئاڵۆزەو پرۆسەکە کاتی دەوێت تاوەکو یەکلایی دەبێتەوە. 





loading...