"فڕۆكە ئۆكرانیەكە لە لایەن ئێرانەوە خراوەتەخوارەوە"


نەتەوە  |   14:24:50 2020-01-10  |   (125) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ئاشكرای ده‌كات، بەپێی زانیاریە هەواڵگریەكان فڕۆكە ئۆكرانیەكە لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە خراوەتەخوارەوە.
A+    A-

 

جەستن ترودو، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی بەدەستیان گەیشتووە، ئەو فڕۆكە ئۆكرانیەی رۆژی چوارشەممە بە 176 سەرنشینەوە لە تاران كەوتەخوارەوە، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە پێكراوە.


وتیشی: كەنەدا خوازیاری لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕە لە بارەی ئەو رووداوەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتریش میدیاكانی ئەمریكا لە زاری چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری ئەمریكاوە ئاماژەیان بەوەكردبوو، كە بە موشە ئەو فڕۆكەیە خراوەتەخوارەوە.


جێی ئاماژه‌یه‌ لەكۆی ئەو 176 سەرنشینەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا 63 كەسیان هەڵگری رەگەزنامەی كەنەدی بوون و 73 كەسیشیان بەنیازبوون لە ئۆكرانیاوە بەرەو ئەو وڵاتە گەشت بكەن.
 





loading...