لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی هه‌یه‌


نەتەوە  |   20:08:29 2020-01-09  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پزیشکان جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئەو خانمانەی بەردەوام پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێدەکەن تووشی چەند گرفتێکی تەندروستی دەبنەوە. 
A+    A-

 

به‌پێی ئامارەکانی دەستەی پزیشکانی پسپۆری ئێسک و شکان لە ئەمریکا، بەهۆی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز نزیکەی %71ی خانمان تووشی ئازاری پێیەکان دەبن.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ تەنیا پێیەکان نین کە بەهۆی پێڵاوی بەرزە زیانیان پێدەگات، بەڵکو بەشەکانی تری جەستەش لە کاریگەرییە خراپەکانی پێلاوی پاژنە بەرز بەدەرنین لەوانە:
حەوز
کاتێک پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێدەکەیت جەستەت هەوڵدەدات هاوسەنگی خۆی رابگرێت، بۆ ئەوەی ئەم کارەش بکات بەشی خوارەوەی پشت دێتەپێشەوە، کاردەکاتە سەر ئێسکی حەوز و زیانی پێدەگات، هەروەها ماسولکەکان کورتتردەبنەوە و گرژدەبن.

ئەژنۆکان
لەکاتی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز ئەژنۆکان دێنەوە پێشەوە، بەشێوەیەکی درێژخایەن داخورانی ئێسکەکان، ئەستوربوون و ئازاری جومگەی ئەژنۆی لێدەکەوێتەوە.

بڕبڕەی پشت
بەشێوەیەکی ئاسایی بڕبڕەی پشت چەماوەییە، ئەمە بۆ ئەوەی یارمەتی جوڵەی جەستەی بدات، کاتێک پێڵاوی بەرز لەپێدەکەیت ئەم شێوازەی بڕبڕەی پشت تێکدەچێت و بە نەرێنی کاردەکاتە سەر ماسولکەکانی پشت و ئازاری پشتی لێدەکەوێتەوە.

ئێسکی پێیەکان
پێڵاوی پاژنە بەرز دەبێتەهۆی ئەوەی پەنجەی پێیەکان بەتوندی بەیەکدابچن و نارێکبوونی پێیەکانی لێدەکەوێتەوە، هەروەها جوڵەی جومگەی پاژنەش سنورداردەبێت و ئازاری پاژنەی پێیەکانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
 





loading...