له‌باره‌ی گەیشتنی مووچە دڵنیایی ده‌درێته‌ موچه‌خۆران


نەتەوە  |   18:43:06 2020-01-09  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمڕۆ پێنجشەمە جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، هاووڵاتیان لە بەدەست گەیشتنی مووچەكانیان دڵنیا دەكاتەوە.
A+    A-

 

د.بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".


ئەمه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی خراپبوونی ره‌وشی عێراق، شەڕ و هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران و ئەمریكا لەسەر خاكی ئه‌و وڵاته‌، هاووڵاتیانی هەرێم و عێراقیشی لەبارەی دۆخی ئابووری و مووچەكانیان نیگەران كردووه‌.
 





loading...