بارسا سوارێز تووشی شۆك ده‌كات


نەتەوە  |   21:53:46 2020-01-08  |   (117) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی له‌باره‌ی چاره‌نووسی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرۆگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی سوپرایزی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لویس سوارێز و نووسیوه‌تی "بارسا نایه‌وێت گرێبه‌ستی سوارێز نوێ بكاته‌وه‌".


ماوه‌ی گرێبه‌ستی سوارێز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌ حوزه‌یرانی 2021 كۆتاییدێت، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ باسی كردووه‌، سوارێز، كه‌ له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 33 ساڵ، به‌رپرسانی بارسا نایانه‌وێت بڕیار له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بده‌ن، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ ئاستی هونه‌ری خۆی له‌ده‌ستبدات.


ئه‌وكاته‌ی ماوه‌ی گرێبه‌ستی سوارێز ته‌واو ده‌بێت، ته‌مه‌نی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێته‌ 34 ساڵ و نیو، بۆیه‌ وه‌ك مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ بارسێلۆنا نه‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.
 





loading...