نوێترین زانیاری له‌باره‌ی پاره‌كه‌ی بەغدا بۆ مووچە


نەتەوە  |   19:52:30 2020-01-08  |   (238) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق له‌باره‌ی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیایی دەدات و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، هیچ کێشەیەک نییە لە خەرجکردنی پارەكه‌.
A+    A-

 

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی رایگه‌یاندووه‌، "هیچ کێشەیەک نییە لە خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە"، ده‌شڵێت پارەی مووچەی هەرێم لە بەردەستە و لە بانک ئامادەیە و هەر کاتێک فەرمانی خەرجکردنیشی دەرچوو رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت.


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، مانگانە لە دوای 15ی مانگەوە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت. 





loading...