"له‌گه‌ڵ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كاندا ئه‌مریكامان ئاگاداركرده‌وه‌"


نەتەوە  |   17:27:45 2020-01-08  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای ده‌كات، "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان له‌ رێگه‌ی سویسراوه‌ به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایان راگه‌یاندوه‌".
A+    A-

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆسه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌پارێزگاكانی ئه‌نبار و هه‌ولێر، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاندوه‌، "ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یی و له‌خۆبایی بوون تێكه‌ڵ بوون ئه‌وه‌ ئه‌نجامێكی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌وره‌ دراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌و جوڵه‌ هه‌ڵانه‌ بوون".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئێران ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیه‌ی كرده‌ ئامانج، كه‌ لێیه‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر قاسم سوله‌یمانی و له‌كاتی هێرشه‌كه‌شدا له‌ رێگه‌ی سویسراوه‌ واشنتۆنمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌نگاوێكی شه‌رعیمان نا و تاكه‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌رچونی ئه‌مریكایه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا"، ده‌شڵێت: ئه‌مریكا كۆتایی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا دیاریكرد و كۆتا رۆژه‌كانی تێدا به‌ڕێده‌كات، هیچ داهاتویه‌كی نییه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.
 





loading...