عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   21:46:36 2020-01-07  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ سه‌ر عێراق هه‌بێت، ده‌بێته‌ زه‌ره‌ر بۆ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و ناتوانرێت كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ بكرێت.
A+    A-

 

له‌ په‌یامێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر عێراق دروست ببێت، پریشكی به‌ر وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌وێت و ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.


ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق، وتی: توڕه‌بوون و داواكاریی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌ربكرێن و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانیش باشترین بژارده‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وته‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ناڕوونی تێدایه‌و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بی جیاوازه‌ له‌ناوه‌ڕۆكه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ی".
 





loading...