زانیاری له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو


نەتەوە  |   20:22:39 2020-01-07  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئه‌م بارودۆخه‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه‌، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام نادرێن، هاوكات دڵنیاییش له‌ به‌رده‌وامبوونی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.
A+    A-

 

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندوه‌، بارودۆخی ئێستای عێراق گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندی راوه‌ستاندووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستاشدا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا زاڵه‌، بابه‌تی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و گرووپه‌كانی نێو عێراقن، هه‌تا ئه‌م بارودۆخه‌ش به‌و شێوه‌ بێت، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ناكه‌وێته‌وه‌ سه‌رخه‌ت.


روونیشیده‌كاته‌وه‌، تا ئه‌م كابینه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر بێت، ناتواندرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت، هاوكات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ناكرێت.


دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌، بودجه‌ی هه‌رێم هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه‌ و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر كراوه‌، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر نامێنێت، ئه‌وكات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌نێردرێته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم مانگ به‌ مانگ ده‌نێردرێت، كه‌ له‌ 2019دا چه‌ند بۆ هه‌رێم نێردراوه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت.
 





loading...