رۆناڵدۆ هاتریكی تۆماركرد


نەتەوە  |   20:39:18 2020-01-06  |   (177) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ خولی ئیتالیا سه‌ركردایه‌تی یوڤێنتوسی بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی تر كرد و هاتریكی له‌ تۆڕی كالیاریدا تۆماركرد.
A+    A-

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕی 18ی خولی سێریا ئه‌ی له‌ تۆپی پێ، یوڤێنتوس بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به‌ ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی كالیاریی برده‌وه‌.


له‌ یارییه‌كه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵ "هاتری" له‌ خوله‌كه‌كانی 48،67 و 82 تۆماربكات، كه‌ گۆڵێكیان به‌ په‌ناڵتی بوو، گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ی یوڤی له‌لایه‌ن هیگواینه‌وه‌ تۆماركرا و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یوڤی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 45 خاڵ.


 





loading...