سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   17:57:44 2020-01-06  |   (110) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی هه‌ستیاری ئێستا داوایان لێده‌كات، كه‌ ریزه‌كان یه‌كبخه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نیشتمان بكه‌ن به‌ پێشینه‌.
A+    A-

 

به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی ٩٩ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عراقی پیرۆزكرد و ڕایگه‌یاند، دۆخی هه‌ستیاری ئێستا داوامان لێ ده‌كات كه‌ ریزه‌كان یه‌كبخه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نیشتمان بكه‌ین به‌ پێشینه‌.


ناوبراو وتیشی، "قۆناخی داهاتوو پێویستی به‌ یه‌كخستن و كاری هاوبه‌شی نێوان عێراقییه‌كانه‌ به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌وه‌، كه‌ له‌ پێشینه‌ی هه‌موویان به‌رده‌وام بوون و درێژه‌ دانه‌ به‌ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی تر له‌ ڕاوه‌ دوونانی پاشماوه‌ی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان و به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كۆتایی".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاری ته‌واوی گه‌لی عێراق له‌ ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌، كه‌ وڵات و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیه‌تی پارێزراو بێت و شاره‌ ڕزگاركراوه‌كان بنیاد بنرێت و باری ئابووری به‌گه‌ربخرێته‌وه‌ له‌ پێناو زامنكردنی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
 





loading...