ئه‌م خێزانانه‌ی هه‌رێم بڕی 5 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت


نەتەوە  |   17:48:27 2020-01-06  |   (106) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌كاته‌وه‌ و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو كه‌ به‌ هه‌ر خێزانێك ده‌درێت.
A+    A-

 

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 6/1/2019 به‌ سه‌رپه‌رشتی بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن، ئه‌و هاوكاریه‌ بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه‌ بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره‌.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رێنمایی پێویستی له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كه‌ به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌رێت به‌ جۆرێك كه‌ له‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیداندا بێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌ زووترین كات هاوكارییه‌كه‌ بگه‌یه‌نن به‌ خێزانی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان.





loading...