وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەکرێت 


نەتەوە  |   16:20:04 2020-01-06  |   (204) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، رەتیدەكاتەوە هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچە دروستبووبێت‌ و واده‌ی دابه‌شكردنی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگەیاندوه‌، وەك مانگەكانی پێشتر بەغدا پارە دەنێرێت و  هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچە دروست نابێت.


ده‌شڵێت: هێشتا دیارنییە ئەو مووچەی ئەم مانگە دابەشدەكرێت، مووچەی مانگی 10ی 2019یە یاخوود مووچەی مانگی یەكی 2020 دەبێت.


به‌پێی زانیارییه‌كان سەرچاوەكانی داهاتی مووچە 51% لە بەغداوە دابیندەكرێت ‌و 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابیندەكرێت، كە 360 ملیار دیناری لە داهاتی نەوت ‌و 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی یارمه‌تی ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.
 





loading...