ترەمپ هەڕەشەی توند له‌عێراق دەکات


نەتەوە  |   15:06:57 2020-01-06  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی ئەمریکا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ئەگەر عێراق هێزەکانیان لە وڵاتەکە دەربکەن "سزای زۆر قورسیان" بەسەردا دەسەپێنن.
A+    A-

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هەڵوێستی چی دەبێت ئەگەر هێزەکانیان بە یاسایی لە عێراق دەربکرێن، به‌ رۆژنامەنووسانی راگه‌یاندووه‌، "سزای وایان بەسەردا دەسەپێنین کە لەرابردوودا وێنەی نەبێت".


سەرۆکی ئەمریکا جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "سزاکانی ئێران لەچاو ئەوانەی عێراق هیچ سامێکیان نابێت"، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئەگەر هەر تووندوتیژییەک هەبێت یا هەر شتێک بکەن کە ئێمە پێمانوابێت گونجاو نەبێت" سزای زۆر قورسیان بەسەردا دەسەپێنین".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی یەکشەممە 5/1/2020 پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی نائاساییدا پرۆژەبڕیارێکی پێنج خاڵی پەسندکرد و بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەربکرێن.





loading...