ھەوڵی زیادکردنی پارەکەی و باشترکردنی کوالێتی بەشەخۆراک دەدرێت


نەتەوە  |   19:12:13 2020-01-05  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو بەشە خۆراکی ھەشت مانگ دابەشکراوە و ھەوڵدەدەن بۆ ئەمساڵ پێداچوونەوە بەو بابەتە بکەن.
A+    A-

 

شێروان میرزا، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، "لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو پارە بۆ کڕینی بەشە خۆراکی تەنیا شەش مانگ تەرخانکرابوو، بەڵام وەک لیژنەی دارایی دوو مانگی دیکەمان بۆ زیادکرد و کرایە ھەشت مانگ".


ناوبراو وتیشی: "ھەرچەندە تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەمان بۆ نەھاتووە بزانین لە بودجەی سیادی چەند پارە بۆ بەشە خۆراکی ئەمساڵ تەرخان کراوە بەڵام بە دڵنیاییەوە ھەوڵی زیادکردنی پارەکە و باشترکردنی کوالێتی بەشەخۆراک دەدەین و وەزیری بازرگانی عێراقیش بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەکەین".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە به‌رنامه‌یدایه‌، له‌ڕێگەی دروستکردنی کارتی زیرەکی خۆراکەوە بڕ و جۆری بەشە خۆراک بە شیوەیەکی باشتر دابەشی سەر ھاووڵاتیان بکات.
 





loading...