عادل عەبدولمەهدی نێهینیەكی پێش كوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشكراكرد


نەتەوە  |   18:55:49 2020-01-05  |   (165) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق لە پەرلەمانی ئه‌و ولاته‌ ئاشكرایكرد، ئەو رۆژەی قاسم سولەیمانی کوژرا، بڕیاربوو بۆ بەیانییەکەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجامبدەم.
A+    A-

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، لە میانی پێشكەشكردنی وتارێك لە پەڕلەمان ڕایگەیاند، ئەو رۆژەی قاسم سولەیمانی کوژرا بڕیاربوو بۆ بەیانییەکەی کاتژمێر 08:30 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجامبدەم.


عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر عێراق نامەیەکی سعودیەی ناردبوو بۆ کاربەدەستانی ئێران و بڕیاربوو رۆژی هەینی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران وەڵامی ئەو نامەی سعودییە بگەیەنێتەوە دەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.


وتیشی: نامەکە پەیوەندیداربوو بە نێوەندگیریی عێراق لەنێوان وڵاتانی سعودیە و ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس تیرۆری سیاسی بوو.





loading...