پەرلەمان دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق پەسندکرد


نەتەوە  |   18:40:04 2020-01-05  |   (146) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ دانیشتنێکی نائاساییدا پەرلەمانی عێراق پرۆژەبڕیارێکی پێنج خاڵیی پەسندکرد و بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەربکرێن.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/1/2019 له‌ دانیشتنێکی نائاساییدا پەرلەمانی عێراق پرۆژەبڕیارێکی پێنج خاڵیی پەسندکرد و بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەربکرێن، ئەو خاڵانەی پەرلەمان بڕیاری لەسەردا بریتین لە:


 - هەڵوەشانەوەی ئەو داواکارییەی، کە پێشتر عێراق ناردبووی بۆ هاوپەیمانی دژی داعش.
- پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق، کە رێگەنەدات هیچ هێزێکی بیانی بە هەر هۆکارێک بێت خاک و ئاو و ئاسمانی بەکاربهێنێت.
- سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا.
- وەزیری دەرەوەی عێراق دەبێت لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆماربکات بەهۆی پێشێلکارییە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتە لە دژی عێراق.
- حکومەتی عێراق خێرا لێکۆڵینەوە بکات لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئەنجامەکەی بە پەرلەمان رابگەیه‌نێت.





loading...